ZNA- ھەولێر
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەست پێکردوە بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێک مۆربکات .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی ، یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند رافائێل جیریرۆ.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، جیریرۆ لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و یانەی بەرشەلۆنەش ئامادەیی خۆی نیشانداوە لەبەرامبەر ٢٥ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بۆندی جیریرۆ لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند تەنھا یەک وەرزی ماوە و یاریزانەکەش ئامادە نەبووە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە لەبەر ئەمە گواستنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئاسان دەبێت.

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9010جار خوێندراوەتەوە |