English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌ڵمانی كۆبووەوە
2019-06-15 [12:36 PM]

ZNA-هەولێر


 

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/6/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارتن جه‌یگێر جێگری وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌ڕێزان سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و خاتوو باربارا وۆڵف كونسولی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر پێكهاتبوو‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز جه‌یگێر جه‌ختی له‌ په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ و پێشڤه‌چوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و پێشوازیكردن له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر به‌رز نرخاند و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیی كاری هاوبه‌ش و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ جێگیركردنی سه‌قامگیری له‌ ده‌ڤه‌ره‌ ئازاكراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، نیشان دا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ رێز و پێزانینه‌وه‌ سه‌یری هاوكاریی وڵاتانی هاوپه‌یمانان و ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه‌ له‌ ڕووی هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ئاستێكی باشدایه‌ و هه‌وڵه‌كانیش بۆ هاوكاریی سه‌ربازیی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیركردنی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و له‌مباره‌یه‌وه‌ هاوكاریی هاوپه‌یمانانی به‌ پێویست زانی.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق كه‌ كاره‌كانی له‌ عێراق كۆتاییهاتوه‌ و به‌مه‌به‌ستی متڵئاوایی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی كه‌ له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له‌ عێراق بینیویه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوانه‌ سه‌ختی و قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێت و پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت و ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌ كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و هیوای خواست ئه‌وانه‌ی كه‌ ماون به‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كار و ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێزیانی به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كار و ئه‌ركی نوێیدا.





ئەم هەواڵە 3238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad