English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق کۆبووە
2019-06-15 [03:17 AM]

Z.N.A


ئەمرۆ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ماتیۆ توولێر باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا لە عێراق کۆبۆوە.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هەروەها ستیڤ ڤیگن كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.
ماتیۆ توولێر باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و چارەسەركردنی كێشەكان و بەهێزكردنی دۆستایەتیی نێوان كوردستان و ئەمەریكا هەبوو، هەروەها هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرز نرخاند و ڕایگەیاند باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە دەكات.
لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوێ كرا.





ئەم هەواڵە 3253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad