English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینی بۆ گەشەی ئابووری ئەمریکا زۆرە
2019-06-15 [04:10 AM]

Z.N.A


رێژەی تاک فرۆشی مانگانە و بەرهەمهێنانی پیشەسازی ئەمریکا بۆ مانگی ئایار گەشەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، گەنجینەی فیدراڵی ئەتڵانتا پێشبینی بۆ تێگڕای گەشەی بەرهەمی ناوەخۆی ئەمریکا بۆ چارەکی دووەم گۆڕی و رێژەکەی بۆ 2.1% بەرزکردەوە.

خوێندنەوەی نوێی گەنجینەکە بەراورد بە پێشبینی رابردوو رێژەیەکی خێرایە دوای ئەوەی لە 7ی حوزەیران گەنجینەکە رایگەیاند پێشبینی دەکەن تێگڕای بەرهەمی ناوەخۆ لە چارەکی دووەم بە رێژەی 1.4 گەشە بکات.

وەزارەتی بازڕگانی ئەمریکا رایگەیاند، رێژەی تاک فرۆشی مانگانە لە مانگی رابردوو بە رێژەی 0.5 گەشەی کردووە، هاوکات وەزارەتەکە خوێندنەوەی پێشووی بۆ رێژەیەکی ئەرێنی گۆڕیووە رایدەگەیەنێت لە نیسان رێژەی تاک فرۆش بە رێژەی 0.3 گەشەی کردووە لە بڕی دابەزینی بە رێژەی 0.2.

هاوکات، بەرهەمی کارگەکان بەرێژەی 0.2 بەرزبووەتەوە دوای ئەوەی لە مانگی پێشوو بە رێژەی 0.5 دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو.





ئەم هەواڵە 2953جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad