English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق پۆستە بەتاڵەكانی حكومەت پڕدەكاتەوە
2019-06-16 [06:14 AM]

ZNA – هەولێر


بەهۆی ناڕەزایی کوتلە سیاسییەکانی عێراق تاوەكو ئێستا پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری  حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی پڕ نەکراونەتەوە.

هاوکات، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، تاکو ئێستا لەسەر یەکلایی کردنەوەی کاندید بۆ پۆستی وەزارەتی داد رێکنەکەوتوون کە ئەو وەزارەتە پشکی کوردە.

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی ئاشکرایکردووە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆژی دووشەممە کاندیدی وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆ پێشکەش بە پەرلەمان دەکات دوای ئەوەی پارتە سیاسیەکان کاندیدیان بۆ ئەو پۆستانە پێشکەش بە سەرۆك وەزیران نەکردوە.

سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی ده‌وڵەتی یاسا كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، رایگەیاند، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم عوسمان غانمی کاندیدی عادل عەبدولمەهدیە بۆ وەزیری بەرگریی.

ئەو دەشڵێت، فەریق موفەق جەنابی کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆیە بۆ کاروباری پۆلیس، کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ وەزیری ناوخۆ.

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمان تایبەت كردووە بە تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەت و کۆتاییهێنان بە پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن.

 





ئەم هەواڵە 7240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad