English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا: مۆسكۆ هه‌وڵی تێكدانی په‌یوه‌ندیی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌دات
2019-06-16 [07:06 AM]

​ZNA – هەولێر


وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرایكرد په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا درێژه‌ی ده‌بێت، ئێمە ٧٠ ساڵە له‌گه‌ڵ توركیادا هاوپه‌یمانین.

ئێریك پاهۆن، گوته‌بێژ له‌ سیاسه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێنتاگۆن، بە كه‌ناڵی حوڕه‌ی ئەمەریكی ڕاگەیاند: ئەو ناكۆكیەی نێوان توركیا و ئەمەریكا كە بەهۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس400 لەلایەن توركیاوە هاتۆتە ئاراوە،  مۆسكۆ هه‌وڵی تێكدانی په‌یوه‌ندیی قووڵی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌  ده‌دات.

ئێریك پاهۆن ئاماژەی بەوەشكرد "گه‌وره‌ترین خه‌ڵات بۆ رووسیا بریتییه‌ له‌ درووستكردنی دابه‌شكاریی له‌ هاوپه‌یمانیی ناتۆدا به‌ڵام شتێكی له‌وشێوه‌یه‌ روونادات، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا درێژه‌یان ده‌بێت، ئێمه‌ به‌ نزیكه‌یی ٧٠ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ توركیادا هاوپه‌یمانین".

پاهۆن جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن نه‌پچڕاون و رایگه‌یاندووه‌ "به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت توركیا ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا كردوویه‌تی هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه‌ و سیستمی پاتریۆت بكڕێت كه‌ له‌ ناتۆدا به‌كارده‌هێنرێت".

 





ئەم هەواڵە 2629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad