English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
2019-06-16 [10:37 AM]

ZNA- ھەولێر


به‌ بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونييه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ نامه‌يه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، به‌ڕێز هايكۆ ماس وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێزيان كرد. 

له‌ نامه‌كه‌يدا بۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا نووسيويه‌تى:

زۆر به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆك،
به‌ ناوى حكوومه‌تى فيدراڵى ئه‌ڵمانياوه‌، گه‌رمترين پيرۆزباييتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنتانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. هه‌ڵبژاردنتان و پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نوێ، دوو مه‌رجى گرنگن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه‌كاركردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئاسايشدا، هه‌روه‌ها بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌دييه‌ هه‌نووكه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.

  به‌ڕێز هايكۆ ماس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا له‌ كۆتاييى نامه‌كه‌يدا بۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان كردووته‌وه‌ و نووسيويه‌تى:

دڵنياتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانيا له‌ داهاتووشدا وه‌ك هاوبه‌شێكى جێى متمانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانى عێراق و كۆمارى عێراقدا ده‌مێنته‌وه‌. هيواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانتاندا.





ئەم هەواڵە 3475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad