English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی ڕێگری لە دروستبونی بەردی گورچیلە دەگرن
2019-06-16 [09:15 AM]

هەولێر _ ZNA



دروستبوونی بەردی گورچیلە ڕەنگە ئەگەر قەبارەکەی بچووک بێت گرفت نەنێتەوە، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی قەبارە و گەورەبوونیدا مرۆڤ تووشی گرفت و ئازار بکات و ئەوکات ئاوخواردنەوەی زۆریش چارەسەری نەکات، پزیشكه‌ گیایییه‌كان ڕێنوێنى دەدەن، کە بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی بەردی گورچیلە باشترە کەمتر پرۆتینی ئاژەڵی بخورێت، کەمتر خوێ بخورێت، کەمتریش کالیسیۆم وەربگیرێت له‌ خۆراك و ده‌رمانه‌كانیشدا.

 


گرنگترین ئه‌و خواردنانه‌ی ناهێڵن به‌ردی گورچیله‌ دروست بێت ئه‌مانه‌ن:

 

1- سه‌وزه‌ و میوه‌: جگه‌ له‌ سپێناخ و چه‌وه‌نده‌ر و ته‌ماته‌.

2- پاقله‌مه‌نییه‌کان و قارچک

3- مزره‌مه‌نیه‌کان: وه‌ک لیمۆ و پرته‌قاڵ و سندی.

4- ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ کالسێوم: وه‌ک شیر و به‌رهه‌مه‌کانی، چه‌ره‌س، سه‌وزه‌ گه‌ڵا تۆخه‌کان، هه‌نگوینی ڕه‌ش.

5- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو لە ژیانی رۆژانەماندا دەبێتە هۆی نەمانی بەردی گورچیلە ، بەڵام ئەمە لە حاڵەتێکدا ئەگەر بەردەکە گەورە نەبێت و زۆر نەبێت .





ئەم هەواڵە 10126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad