English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌پرسێكی ئێرانی: سه‌دان هه‌زار كه‌س كاریان له‌ ده‌ست داوه‌
2019-06-16 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كولی په‌رله‌مانتاری پێشوو و ئه‌ندامی ئێستای ئه‌نجومه‌نی ده‌شتنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم، رایگه‌یاند، له‌ نۆ مانگی رابردووی 2018 نزیكه‌ی 744 هه‌زار كه‌س ئیش و كاری خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌، ئه‌مه‌ش ره‌وشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ش زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆریان پێگه‌یشتووه‌.

وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناوه‌ندی رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له‌ 12 مانگی 2018 كه‌ گه‌یشتبووه‌ 47.5%، ته‌وه‌كلی رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ هۆكارن و ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مترین مووچه‌ وه‌ربگرێت، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو مووچه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن و 350 هه‌زار تۆمان بووه‌، له‌ كۆتایی ساڵدا هێزی كڕینی گه‌یشتبووه‌ 650 هه‌زار تومه‌ن، حكومه‌ت توانای نییه‌ مووچه‌كه‌ی بكاته‌ دوو هێنده‌، مووچه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ته‌نها بۆ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار تومه‌ن زیاد بووه‌، واته‌ توانراوه‌ ته‌نها 20% مووچه‌كه‌ی بۆ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی مێزی گه‌ل.

ته‌وه‌كولی باسی له‌وه‌ كرد، هه‌ڵاوسان فشار ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌موو بوارێك، به‌ڵام مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌ بواری دراودا هه‌یه‌، كارگه‌كان سست بوون، ئه‌و كارگانه‌ی ماده‌ی خاویان به‌ بڕی 1385 بۆ یه‌ك دۆلار كڕیوه‌ ئێستا پێویسته‌ به‌ 12 هه‌زار تۆمه‌ن ماده‌ی خاو هاورده‌ بكه‌ن، واته‌ پێویست به‌ سێهێنده‌ سه‌رمایه‌ ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ش به‌رده‌ست نییه‌، بۆیه‌ به‌ده‌ست قورسایی ده‌ناڵێنن.

 

شه‌فه‌ق نیوز





ئەم هەواڵە 5647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad