English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی منداڵی ئۆتیزمیان هه‌یه‌
2019-06-16 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوكرده‌وه‌ بۆ ئەو خێزانانەی‌ منداڵی‌ (ئۆتیزم)یان هەیە، له‌ ماوه‌ی مانگێكدا سه‌ردانی لیژنه‌كان بكه‌ن.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، رایگه‌یاند، بۆ کۆکردنەوەی‌ داتاو زانیاریی‌ پێویست لە سەر منداڵان و تووشبوانی‌ ئۆتیزم و خانەوادەکانیان لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و سودوەرگرتن لەو زانیاریانە بۆ دانانی‌ بەرنامەو پلان و دەرکردنی‌ بڕیارو ڕێنمایی‌ نوێدا، بەشی‌ پلان و بەدواداچوون لە بەرێوەبەرایەتی‌ گشتیمان ئاگاداری‌ ئەو خێزانانە دەکاتەوە کە تووشبوی‌ خودتەنهایی‌ (ئۆتیزم)یان هەیە لە بەرواری‌ (١٨ی‌ ٦ی‌ ٢٠١٩)ەوە بۆ ماوەی‌ مانگێک سەردانی‌ لیژنەکانمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی‌ فۆرمی‌ زانیاریی‌ بۆ منداڵەکانیان، بە ڕەچاوکردنی‌ ئەم زانیارییانەی‌ خوارەوە:

یەکەم/ بەڵگەنامە پێویستەکان:

١ـ وێنەیەک لە ناسنامەی‌ باری‌ شارستانی‌ تووشبوو بە ئۆتیزم.

٢ـ وێنەیەک لە کارتی‌ زانیاری‌ خێزان.

٣ـ وێنەیەک لە لیژنەی‌ پزیشکی‌ یان ڕاپۆرتی‌ پزیشکی‌ کە پیشانی‌ بدات منداڵەکە ئۆتیزمی‌ هەیە.

٤ـ دوو وێنەی‌ کەسی‌ تووشبوو بە ئۆتیزم.

٥ـ کاتەکانی‌ تۆمارکردن: لە ڕۆژانی‌ یەکشەممە بۆ پێنجشەممە، سەعات (8.30 بۆ 1.30).

دووەم/ شوێنەکانی‌ پڕکردنەوەی‌ فۆرم و ناونیشانەکانیان:

١ـ ناوشاری‌ سلێمانی‌ و دەروبەری‌:

أ ـ بەرێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌‌:

ناونیشان: سلێمانی‌، گەڕەکی‌ چوارباخ، ، ژمارە تەلەفوون( ٠٥٣٣١٧٠٣٥٦ ).

ب ـ سەنتەری‌ ئۆتیزم:

 ناونیشان: سلێمانی‌، گەڕەکی‌ کارێزە وشک، پشت دەزگای‌ شەهیدان، ژمارەی تەلەفۆن(٠٥٣٣٢٠٨١١٨)

ج ـ قەزای‌ دووکان:

ناونیشان: شارۆچکەی‌ دوکان، بینای‌ دایەنگەی‌ دووکان، ژمارە تەلەفوون(٠٧٧٣٦٩٩٠٥٩١).

د ـ قەزای‌ چوارتا:

ناونیشان: شارۆچکەی‌ چوارتا، بینای‌ دایەنگەی‌ چوارتا، ژمارە تەلەفوون( ٠٧٧٠٢٢١٠٢١٨).

ه - شارەدێی‌ بازیان:

 ناحیەی بازیان، بینای دایەنگەی بازیان، ژمارە تەلەفۆن (٠٧٧١٤١٦٤٣٨٣).

٢ـ بتوێن/ پشده‌ر:

أـ ڕانیه‌، بەرێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌، گەڕەکی‌ کێوە ڕەش، نزیک ئامادەیی‌ پێنجی‌ ئازار، ژماره‌ ته‌له‌فوون: (٠٧٥٠١٠٥٤٢١٥ – ٠٧٥٠١٥٢٠٧٣٧).

ب ـ قەڵادزێ: بنکەی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ و کەمئەندامان، گەڕەکی‌ ئاشتی، نزیک بنكەی ئاسایش، ژمارە تەلەفوون:(٠٧٥٠١١١٨٩٠٨).

٣ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ.

ناونیشان: چه‌مچه‌ماڵ، ڕێگای‌ شوان، ته‌نیشت مزگه‌وتی‌ فه‌قێ‌، ژمارە تەلەفون: (8970013).

٤ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان.

ناونیشان: قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، نزیك شه‌قامی سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان، پشت قاوەخانەی كلتوری، ژماره‌ ته‌له‌فون:(٠٧٧٠١٥٦٣٣٥٠).

 





ئەم هەواڵە 3793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad