English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌سره‌... باندێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیر كرا
2019-06-16 [12:42 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌سره‌ ده‌ستگیركردنی باندێكی مه‌ترسیداری راگه‌یاند، كه كاریان راوكردنی ملیۆنه‌ها ماسی به‌ به‌ ژه‌هر بووه‌ و دواتر وه‌كو ئالیك به‌ خاوه‌نانی حه‌وزی ماسی ده‌فرۆشن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئاشكرای كرد، چه‌ند زانیارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی نیشتمانی له‌ پارێزگای به‌سره‌ گه‌یشته‌ ده‌ستمان، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ باندێكی مه‌ترسیدا كارگه‌یه‌كیان له‌ شارۆچكه‌ی هارسه‌ی ناوچه‌ی مسحب هه‌یه‌، ئه‌و بانده‌ كاریان راوكردنی ملیۆنه‌ها په‌نجه‌ ماسییه‌ واته‌ ماسی بچكۆڵه‌ ئه‌و یش له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ماده‌ی ژه‌هراوی له‌ زێی فورات و دواتر وردكردنی و فرۆشتنی وه‌كو ئالیك به‌ خاوه‌نانی حه‌وزی ماسی.

ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ئه‌و زانیاریانه‌ خرانه‌ به‌رده‌م فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌سره‌ فه‌ریق روكن قاسم جاسم، ده‌ستبه‌جێ بڕیار درا گه‌مارۆی كارگه‌كه‌ بدرێت و تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر 475 كیسی گه‌وره‌ی پڕ ماسی دا گیرا كه‌ ملیۆنه‌ها په‌نجه‌ ماسی تێدا بووه‌، هه‌روه‌ها دوو كه‌ناڵ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ماده‌ی ژه‌هر و كه‌لوپه‌لی ژه‌هراوی دیكه‌ی دروستكراوی ناوخۆی تێدابووه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیار درا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ لایه‌نی هه‌واڵگری پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌ پشت ئه‌و كاره‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ كار له‌ ئابوری عێراق ده‌كات.

 

به‌غدادلیه‌وم





ئەم هەواڵە 7327جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad