English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی : پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا لە ئاستێکی باشدان و پێویستی بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش ھەیە
2019-06-16 [02:14 AM]

ZNA- ھەولێر 




وەزیری دارایی عێراق رایدەگەێنێت، بودجەی ئەمساڵ وەک خۆی دەمێنێتەوە و کار لەسەر ئەوەش دەکەین لە ساڵی داھاتوودا بە ھەمان شێوە لە بودجەی عێراقدا شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بنێردرێن.

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق  ڕاگەیاند: پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا، لە ئاستێکی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش ھەیە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پرسی نەوت و بودجە و ناوچە کوردستانییەکان، کە ھەوڵەکانیش بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن.

گوتیشی: بودجەی ئەمساڵ وەک خۆی دەمێنێتەوە و کار لەسەر ئەوەش دەکەین لە ساڵی داھاتوودا بە ھەمان شێوە لە بودجەی عێراقدا شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بنێردرێن و چەند کۆبوونەوەیەکیش بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دراون.

دەشڵێت: ئومێدمان ھەیە ئاستی پەیوەندییەکان باشتر بێــت، بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی ھاوبەشیش، دەتوانرێـت چارەسەری سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بکرێت، کە لە دوای پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمەوە، دیالۆگەکان دەست پێدەکەنەوە.


سەرچاوە / ماڵپەڕی فەرمی پارتی





ئەم هەواڵە 3250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad