English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاتی گه‌یشتنی سیستەمی بەرگری ئێس-400 بۆ توركیا ئاشکرا کرا
2019-06-16 [02:16 AM]

Z.N.A


كاتی گه‌یشتنی سیستەمی بەرگری ئێس-400 بۆ توركیا ئاشکرا کرا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/6/2019، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ تاجیكستانه‌وه‌ بۆ توركیا به‌ رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند: پێموایه‌ هاتنی سیستمه‌ مووشه‌كییه‌كەی رووسیا‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ده‌ستپێبكات. گفتوگۆمان له‌سه‌ر بابه‌تی ئێس - 400 كردووه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا و پرسی سیتمه‌ به‌رگرییه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بووه‌.
 رە‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشبینی کردووە لە ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو، سیستمی به‌رگریی ئێس - 400ـی رووسی بگاته‌ توركیا.
ئه‌ردۆغان ووتی: تورکیا نایه‌وێت له‌ رێككه‌وتنی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی رووسی بكشێته‌وه‌، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كۆتایی پێده‌ھێنین و رووسیا له‌ چوارچێوه‌ی قه‌رزه‌كاندا ئاسانكاریی جیاجیای بۆ كردووین، قه‌رزی به‌ شێوه‌یه‌ك داوه‌ پێمان له‌ بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیدا هاوشێوه‌ی نییه‌.
 





ئەم هەواڵە 5677جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad