English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیاش ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات
2019-06-16 [04:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، ئێرانیان به‌ هێرشكردنه‌ سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر له‌ دەریای عومان تۆمه‌تبار كرد، بەریتانیاش ڕایگەیاند کە ئێران لە پشتی ئەو هێرشانە بووە.

ئه‌مڕۆ یەکشەمە، جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە لێدوانێكیدا لە گەڵ بی بی سی رایگه‌یاند، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی وڵاتەکەی ئەنجامی داوە، ده‌رده‌كه‌وێت ئێران لە پشتی هێرش بۆ سەر نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی دەریای عەماندایە.

جێرمی هانت وتیشی، بە گوێرەی هەڵسەنگاندەکانی ئێمە هێچ کەسی دیکە نەیتوانیوە ئەو کارە ئەنجام بدات.

هەینی رابردوو، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، گوتبووی وڵاتەکەی بانگه‌شه‌ی ئەمەریکا په‌سه‌ند ده‌كات کە ئێران دەستی لەو دوو هێرشه‌دا بووە.

له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی به‌ریتانیای كرد، لای خۆیه‌وه‌ نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وتی، باڵیۆز بانگهێشت نه‌كراوه‌.

voa





ئەم هەواڵە 3022جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad