English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەناو بازاڕی قەڵادزێ هاوڵاتیەک دەكوژرێت
2019-06-17 [06:09 AM]

ZNA – هەولێر


شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی قەڵادزێ كەسێك دەستڕێژی گولـلەی لەهاووڵاتیەك كردووە، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین لەراگەیێندراوێكیدا كە كۆپیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گەوتووە، رایگەیاند، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 11:15 خولەک لە ناو بازاڕی قەڵادزێ هاوڵاتیەک بەناوی ( ح . ح . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی 1988 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی هەنارۆک بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لەلایەن کەسێکەوە لەناو بازاڕ بەچەک تەقەی لێکراوە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینکەی گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی راپەرین راشیگەیاند: دوایی ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 3289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad