English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەل یەکێتی دەستیپێکرد
2019-06-17 [07:55 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمرۆ بە مەبەستی پێکھێنانی کابینەی نوێ حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی کردوو ئێستا لەگەل یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

 

یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، شاندێكی دانوستانكاری به‌ سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ پێكهێناوه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، له‌تیف شێخ عومه‌ر و لاهور شێخ جه‌نگی، ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، كاتژمێر 3ـی دوای نیوه‌ڕۆ، له‌گه‌ڵ گۆڕان له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ سلێمانی كۆببێته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌شداریی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆببێته‌وه‌.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ هێمن هه‌ورامی، دڵشاد شه‌هاب، شه‌عبان شه‌عبان چالی، ئومێد خۆشناو، فرسه‌ت سۆفی،  یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراون.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، 16ی حوزه‌یران، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، پێویسته‌ لایه‌نه‌كان سی ڤی كاندیدانی خۆیان بۆ پۆسته‌كان ئاماده‌كردبێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌مترین ماوه‌دا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.

 

 





ئەم هەواڵە 2908جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad