English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی لەگەل حزبی سۆشیالیست لە کۆبوونەوەدایە
2019-06-17 [09:44 AM]

ZNA- ھەولێر


كەمێك پێش ئێستا مەسرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گەیشتە بارەگای سەرەكی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و لەگەڵ محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست و  شاندێكی ئەو حزبە تاوتوێی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت دەكەن.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ هێمن هه‌ورامی، دڵشاد شه‌هاب، شه‌عبان شه‌عبان چالی، ئومێد خۆشناو، فرسه‌ت سۆفی،  یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراون. ھەر ئەمڕۆ لە سلێمانی لەگەڵ شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 16/6/2019، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، ھەنگاو كردەیی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێ دەستپێكرد و لە دەستپێكدا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆبووەوە، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، پێویسته‌ لایه‌نه‌كان سی ڤی كاندیدانی خۆیان بۆ پۆسته‌كان ئاماده‌كردبێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌مترین ماوه‌دا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.





ئەم هەواڵە 2992جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad