English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا دەکریێت کۆڵبەرکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکرێنە هۆی بووژانەوەی ئابووری
کۆڵبەران لە ترسی هێزە ئەمنیەکان بەم شوێناندەدا دەڕۆن
2019-06-17 [04:55 AM]

​ZNA - هەولێر


نوێنه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران داوایان له‌ حكومه‌تی كرد كه‌ دووباره‌ سنووره‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستان به‌ رووی كۆڵبه‌ره‌كان بكه‌نه‌وه‌ و رێگه‌ به‌ كار كردنیان بده‌نه‌وه.

ئەم نوێنەرانە داوادەکەن كۆلبه‌ره‌كان وه‌كو رێگایه‌ك بۆ ده‌رباز بوون له‌ سزاكانی ئه‌مریكا به‌كار بهێنن و كاڵای سه‌ره‌كییان پێ هاورده‌ بكه‌ن .

له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بریاری قه‌ده‌غه‌ كردنی هاتووچۆی كۆڵبه‌ره‌كان له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه‌،‌ رێژه‌ی بێكاری له‌ شاره‌ سنوورییه‌كانی ئێران زیادی كردووه‌ و ژیانی چه‌ندین ملیۆن كه‌س له‌ مه‌ترسیدایه‌ .

ئەم داوایەی نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی ئێران لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە چەشنێک پێش بە هاتووچۆی کۆڵبەران لە نێوان سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستاندا دەکەن کە زۆربەی رۆژان چەند کۆلبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی ئەم هێزانە دکوژرێن و بریندار دەکرێن.





ئەم هەواڵە 8437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad