English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا بەنیازە گورزێكی توند لەئێران بوەشێنێت
2019-06-18 [06:17 AM]

ZNA- هەولێر


سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ رۆژنامەیەكی ئیسرائیلیان ئاشكرا كردووه‌، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر وه‌شاندنی گورزێكی ته‌كتیكی له‌ ئێران ده‌كات.

رۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی له‌سه‌ر زاری چه‌ند دیپلۆماتكارێكی ئاگادار له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ كۆشكی سپی گفتوگۆی چڕی تێدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌ پله‌ باڵاكانیش تێیدا به‌شدارن، نوێنه‌رانی پێنتاگۆن و راوێژكارانی تره‌مپ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانن و گفتوگۆكان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی هێرشێكی ته‌كتیكییه‌ بۆ سه‌ر ئێران".

ئه‌و به‌رپرسانه‌ بۆ رۆژنامه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌یان روونكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانییه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌ ئێرانییانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌وه‌".

دیپلۆماتكارێكی رۆژئاوایی كه‌ قسه‌ی بۆ مه‌عاریف كردووه‌ و ناوه‌كه‌ی نە هێنراوە ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه‌ چڕ ده‌بێت، به‌ڵام له‌ ئامانجێكی دیاریكراودا كۆده‌بێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌سازیی سه‌ربازیی زیاتر ده‌كات له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌یه‌وێت له‌ زووترین كاتدا یه‌كه‌ی سه‌ربازیی نوێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بنێرێته‌ ناوچه‌كه‌".

 





ئەم هەواڵە 7069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad