English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ناوخۆ: هەر كەسێك ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە هاوردە بكات 50 ملیۆن دینار سزا دەدرێت
2019-06-18 [06:31 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان جەخت لە میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی سێ جۆر ئۆتۆمبێل دەكاتەوە,ھەركەسێك ئەو ئۆتۆمبێلانە ھاوردە بكات، بەبڕی 50 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

وەزارەتی ناوخۆ لەنوسراوێكیدا كە واژۆی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە، كۆپیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس كەوتووە و تێیدا ھاتووە: "وێنەیەك لە كۆنووسی چۆنیەتی میكانزمی جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاككراو و ژێرئاوكەوتوو بۆتان رەوانە دەكەین بە مەبەستی جێبەجێكردنی خالەكانی كۆنووسی ھاوپێچ".

"وەرگرتنی بەڵێننامە لە كۆمپانیاكانی ھێنانی ئۆتۆمبێل، بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان ھەیە و سزادانیان بە بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ ھەركەسێك كە ئۆتۆمبێلێك ھاوردە بكات، كە دەركەوت ژێرئاو كەوتووە، یان چاككراوەتەوە، یان لێی دراوە".

ئەمەش دەقی نوسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانە.

 





ئەم هەواڵە 3424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad