English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وادەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
2019-06-18 [06:52 AM]

​ZNA- هەولێر


بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، كە نوسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە، بۆ ئەوەی پلە بەزركردنەوەی فەرمانبەران دەست پێ بكاتەوە.  

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی بە باسی راگەیاند: نوسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی پلەبەرزكردنەوە دەست پێ بكرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا فەرمانیان دەرنەكردووە".

ئەو روونی كردەوە پلەبەرزكردنەوە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ بەردەوامە تەنها پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی راگیراوە.  

سەرچاوەیەکی باڵای ئەنجومەنی وەزیران بە هەمان سەرچاوەی گوت: تاوەکو ئێستا ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران تەواو نەبووە، چاوەڕوان دەکرێ لە کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە.

سەرچاوەكە جەختی كردەوە سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كۆمەڵێك رەشنوسیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی دواتر فەرمانێكی یەكگرتووی بۆ دەربكرێت.

بەپێی زانیاریەكان لە سەرەتای مانگی 5ی 2019 ئەنجومەنی وەزیران نوسراوێكی بۆ وەزارەتی دارایی كردووە و داوای رێكخستنەوی پلەی وەزیفی كردووە.

لە نوسراوەكە هاتووە" لە داموو دەزگاكانی حكوومەت پلەی وەزیفی بەجۆرێك بەرزكراوەتەوە رەچاوی پلەی وەزیفی و مەرجەكان نەكراوە، بۆیە دەبێت بە پێی رێكارە یاساییەكان پلەی ئەو جۆرە فەرمانبەرانە رێكبخرێتەوە".

هەر لەو نوسراوەدا ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی دارایی كردووە بەپێی رێنمایی پلە بەرزكردنەوە رێكبخاتەوە.

لە ساڵی 2016 وە پلەبەرزکرنەوە ڕاگیراوە لە حاڵی دەستپێکردنەوەیدا نزیکەی 680هەزار فەرمانبەر پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە و مووچەیان زیاد دەبێت و ناونیشانیان دەگۆڕدرێت.

 





ئەم هەواڵە 13720جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad