ZNA- ھەولێر
بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵەکانیان دەست پێکردووە بە مەبەستی گەڕاندنەوە نەیمار داسێلڤای بەرازیلی بۆ ریزەکانی یانەی کەتەلۆنی .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە جارێکی دیکە نەیمار داسێلڤا بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدەن یاریزان عوسمان دیمبلی و بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆڕۆ بە یانەی پاریس سانجێرمان بدەن لە پێناو بەدەستھێنانەوەی تواناکانی نەیمار .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لە چەند رۆژی داھاتوو بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئەم بۆندە بەفەرمی پێشکەش بە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان دەکەن .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9298جار خوێندراوەتەوە |