English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیڤەرپول لە بەرشەلۆنە راو دەکات 
2019-06-18 [12:09 PM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ھەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی لیڤەرپول دەیانەوێت لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە یاریزان عوسمان دیمبلی بگوازنەوە ریزەکانیان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەرچەندە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بەنیاز نین دیمبلی بفرۆشن ، بەڵام گەر ھاتوو بۆندەکەی یانەی لیڤەرپول سەرنج راکێش بوو ئەوا پێدەچێت بە بۆندەکەی رازی بن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ دەست بەرداربوون لە دیمبلی چاویان لە ١٠٥ ملیۆن یۆرۆیە ، ئەگەر ھاتوو بۆندەکەی یانەی لیڤەرپولیش گەیشتە ئەم  نرخە ، ئەوا دەست بەرداری دیمبلی دەبن . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7354جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad