English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎راگەیاندراوێک لە راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
2019-06-18 [07:59 AM]

ZNA- ھەولێر



‎بە پشوو درێژی پارتی و سەرۆك مەسعود بارزانی و، بە ھەوڵ و ھیمەتی ھەمووان، زەمینەی لێك تێگەیشتن و پێكھاتن لەسەر كۆی پرس و بابەتەكان ھاتووتە ئاراوە و گرێ کوێرەکان کراونەتەوە و ھەنگاوەكانی پێكھێنانی كابینەی نۆیەم گەیشتونەتە دوا قوناغ كە دەمێكە خەڵكی كوردستان چاوەروانی دەكەن بۆ رۆژانێكی باشتر و ئیستقراری سیاسی و ئابوری. لەو كاتەدا کە ناوچەكەو دەوروبەرمان لەبەردەم پێشھات و ئەگەری جۆراوجۆردان كەپێكەوەبوون و كاركرنی ھاوبەش لە ھیزە سیاسیەكان چاوەروان دەكرێت، كەسێكی وەكو مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) نەك ھەر نامسئولانە خۆی دەكاتە دەمڕاستی یەكێتی، بەڵکو بەریشدەدرێتە پارتی و رەمزی كوردستانمان.!

‎خەڵكی كوردستان چاوەروانی موژدەی خۆش و قسەی خێر و ھەنگاوی جدی و گوتاری عەقلانی لە ھەموو لایەك دەكەن، كەچی كەسێكی نا سیاسی و نەزان بە زمانێك قسە دەكات كە ئەگەر ھەر لە قاموسی بێ پەروەردەییدا ھەبن، ناوەخت و بێ بیانو بەسەر پارتیدا دەرشێتەوە كە تەنیا خوێندنەوە بۆ ئەم جورە رەفتارەی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەم رەوشە ناسكدا كە ناوچەكەی پێدا تێدەپەرێت بکرێت، تێكدانی ئیستقرار و یەك دەستی و یەكگرتوویی كوردستان و ئاشوب نانەوەیە دژ بە بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەییمان و ھیچ تەفسیرێكی دیكە ھەڵناگرێت.

‎ئەم جۆر و كەسانەی ناو رێزەكانی (ی.ن.ك) كە بە پیاوكوژ و كەڵەگایی لە خەڵكی ھەژار و قاچاخچیەتی و رۆژنامەنووس كوژ و مافیایانە ناسراون، لە پێكھێنانی حكومەتێكی بەھێز دەترسێن كە رێگایان لی بگرێت لە كەڵەگایی و ناوچەگەری و رەفتارە مافیاییەكانیان.

‎بەداخەوە رەوشی ناوخۆی (ی.ن.ك) بەم رۆژە گەیشتووە كە لە مستەوای مەكتەبی سیاسیدا ھەریەكە و بە ئاوازێك بخوێنێ و داوا جاریش خیتابی سیاسی خەریکە بكەوێتە لای جنێوفرۆش و دەم ھەڕاشەكان و مەكتەبی سیاسی یەكێتیش ھەر بەوەندە ئیکتفابکات کە زۆر بەشەرمنانە قسەكانی مەحمود سەنگاوی بە قسەی یەكێتی نەزانێ لەجیاتی ئیدانەكردن و ئیجرائات وەرگرتن...

‎ئێمە لە پارتی دیموكرات چاوەروانیمان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوەبوو ھەڵوێستیان بەرامبەر بەو بێڕێزیەی كراوە ھەبێت و رێگە لەو جۆرە عەقلیەتانە بگرن كە ھەوڵی شەرنگێزانە و فیتنە نانەوە دەدەن و رێگا لەوانە بگرن كە بە راسپاردە و فیتی خەڵكی دیكە ھەڕەشە لە یەك پارچەیی خاكی كوردستان دەكەن. 

‎دڵگرانیشین كە ئەو جۆرە كەسانە ببنە قسەكەر و مدافعی یەكێتی و حەیف بۆ ئەو ھەموو خەبات و قوربانیدانەی خەڵكی كورداستان كە خیتابی سیاسی كەم و زۆر بكەوێتە لای نەزان و جنێوفرۆش و ئەوانەی لەخەمی نیشتیمان و نەتەوەدانین جگە لە ئەنجامدانی راسپاردەكان...

‎راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
‎پارتی دیموكراتی كوردستان
١٨/٦/٢٠١٩





ئەم هەواڵە 8275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad