English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رووداوێکی هاتووچۆدا چەند ئۆتۆمبێلێک لە کۆیە سووتان
2019-06-19 [06:15 AM]

Z.N.A


بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لەسەر شەقامێكی سەرەكی لە شارۆكەی كۆیە كەوتەوە بەو هۆیەوە چوار ئۆتۆمبێل و تانكەرێك سووتان

ئەمڕۆ چوارشەم 19ـی حوزەیران،  بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كۆیە ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی پێكدادانی دوو بارهەڵگر لە دووسایدی زەوییە سپی نزیك بارەگای حزبی دیموكرات، بووە هۆی سووتانی بارهەڵگرێك و چوار ئۆتۆمبێلی دیکە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد لە ئەنجامی ڕوووداوەكە زیانێكی زۆری ماددی هەبوو و هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، لەلایەن تیمەكانی ئاگرەكوژێنەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا.
 





ئەم هەواڵە 4261جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad