English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکارەکانی دواکەوتنی سوڕی مانگانە
2019-06-19 [10:16 AM]

هەولێر _ ZNA


 

سوڕی مانگانە بابەتێکی سروشتیە ھەموو ئافرەتێک رووبەروی دەبێتەوە لەبواری دیاریکراوی خۆیدا، بەڵام ھەندێ حاڵەت ھەیە گرفتی سوڕی خوێن و دواکەوتنی دروست دەبێت، ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر تەندروستیی خۆیان و باری دەروونیان، وێبسایتی verywellhealth ھۆکارەکانی دواخستنی سوڕی مانگانە دەخەنەروو.

١. دڵەراوکێ و خەمۆکی لەدیارترین ھۆکارەکانی دواکەوتنی سوڕی مانگانەیە لەئافرەتاندا.

٢. زیادبونی کێش و کەڵەکەبونی چەوری کاریگەری لەسەر ھۆرمۆنەکان دەبێ و توشی گرفتی سوڕی مانگانە دەبیت

٣. رەنگە دواکەوتنی سوڕی خوێن بەھۆی دروستبونی کیسەی ھێلکەدانەوەیە کەپێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنین بکەیت بۆ زانینی ھۆکارەکەی.

٤. کەم خوێنی کەدەبێتە ھۆی لاوازی لەش و دواکەوتی سوڕی مانگانە.

٥. کاریگەری لاوەکی ھەندێ دەرمان کەھۆکاری گرفتی ھۆرمۆنەکان و دواخستنی سوڕی مانگانەیە لەوانە دەرمانی خەمۆکی و شێرپەنجە.

٦. گرفتی رژێنی دەرەقی ھۆکاری دواخستنی سوڕی مانگانەیە

٧. نزیکبونەوە لەتەمەنی نائومێدی بەھۆی گرفت و گۆرانکاری ھۆرمۆنی ئیسترۆجین دەبێتە ھۆی گرفتی دواکەوتنی سوڕی مانگانە.





ئەم هەواڵە 10234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad