هەولێر _ ZNA
نەخۆشیەکی یەکجار باوی پێستە، بەگشتی درێژخایەنەو زیاتر لە زستان و بەهاردا دەردەکەوێت.
دیارترین نیشانەکانی ئەو نەخۆشیە خورشت و هیشکی پێستە ، لەتەمەنی پاش دوو مانگ دەردەکەوێت ئەویش بە سووربوونەوەو تفر هەڵدانی ڕوومەت، لە پاش تەمەنی دوو ساڵی شێوەی برینەکان دەگۆڕێن بۆ ئەستووربوون و گۆڕانی ڕەنگی پێست بەتایبەت لە لۆچەکانی ئەنیشک و ئەژنۆ ، لە گەورانیشدا لە شێوەی هیشکە بیرۆی دەستی درێژخایەن دەردەکەوێت.
چارەسەری ئەکزیما :
۱-لەکاتی خۆشۆردن دوورکەوێتەوە لەبەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم بەڵکو با ئاوەکە شلەتێن بێت ،زیاتر سابونی دۆڤ و گلیسرین بەکاربێنی ، لیفکەو شتی زبر بەکارنەهێنێ، دوای هاتنەدەرەوی لە گەرماو بە مەرهەمی موڕەطیب پێستی چەور بکات بۆ شێدارکردنەوەی پێست.
۲-خۆپاراستن لە تۆزوخۆڵ و هەندێک ڕووەک و هەڵاڵەی گوڵەکان لەبەهاردا وە هەندێک جۆری بۆن.
۳-کرێمی ستیرۆیدی بۆ شوێنی برین وە دەرمانی دژە هیستامین بۆ خورشتەکە.
ئەم هەواڵە 10390جار خوێندراوەتەوە |