English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی دا ده‌سه‌ڵاتدارانی بداته‌ دادگا
2019-06-19 [04:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر



به‌هۆی مردنی محه‌ممه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسر له‌ ناو هۆڵی دادگا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌دات حكومه‌تی میسر له‌به‌رده‌م دادگاكانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ بكات.

ئه‌ردۆغان وتیشی، محه‌ممه‌د مورسی له‌ناو هۆڵی دادگا كه‌وت، بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك به‌مشێوه‌یه‌ مایه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران كارێك بكه‌ن، بۆیه‌ ده‌ڵێم مورسی نه‌مرد به‌ڵكو تیرۆر كرا.

باسی له‌وه‌ كرد، ئێمه‌ به‌ناوی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه‌ ده‌كه‌ن، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر له‌به‌رده‌م دادگاكانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ بكه‌ین. رێكخرازوی هاریكاری ئیسلامی داوای كرد بۆ ئه‌م ئامانجه‌ هه‌وڵ بدرێت.

دووشه‌ممه‌ي رابردوو محه‌ممه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسر له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا داوای وته‌ی له‌ قازی كردوه‌، رێگه‌ی پێدراوه‌ قسه‌ بكات دوای ته‌واو بوونی دادبینی له‌ هۆش خۆی چووه‌ و دواتر گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 2698جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad