English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە ئاسۆ و هێز و ئاسایشە بۆ حکوومەتێکی پیشەگەرانە
2019-06-20 [08:10 AM]

نووسینی: دکتۆر هۆشیار مزەفەر ئەمین


دەستەواژە بەناوبانگەكەی‮ ‬رێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬بە درێژایی‮ ‬كات لە وەسفی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كورد و دەوڵەتی‮ ‬خەون و رابوونەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬بریتییە لە‮:” ‬پێم وابێت ئەو خەونە نامرێت‮”. ‬مەسرور بارزانی،‮ ‬كە كوڕی‮ ‬سەرۆك و نەوەی‮ ‬سەركردە و باپیرانی‮ ‬سەركردەی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كورد و هێشتا بنەماكانی‮ ‬ئاسایش و دڵنیاییە بۆ دەوڵەتی‮ ‬كوردستان و كۆمەڵ و حكوومەت و حزب و هەتا ئۆپۆزسیۆنیش‮.‬
‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬كەسێكی‮ ‬زۆر راشكاوانەیە لە رووی‮ ‬سیاسییەوە و لە هەندێك لە چاوپێكەوتنەكانی‮ ‬دوای‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬دەڵێ‮:” ‬لە بەدبەختی‮ ‬خۆمانە،‮ ‬پێموا بێت‮( ‬لایەنی‮ ‬بەغدا‮)‬،‮ ‬بە دەستی‮ ‬ئەنقەست خراپ لە نیازی‮ ‬میللەتەكەمان تێگەیشتووە،‮ ‬چونكە گوزارشتكردن لە دەربڕینی‮ ‬ویستێك مانای‮ ‬ئەوە ناگەیەنێت بگاتە رادەی‮ ‬رووبەڕووبوونەوە‮.. ‬و ئەمە ئەو حاڵاتەیە،‮ ‬كە كار بەرەو خراپی‮ ‬دەكەوێتەوە‮”. ‬ئەمە بەڵگەی‮ ‬هۆشیاریی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و ئیستراتیژیەتی‮ ‬ئەو پیاوە دەگەیەنێت،‮ ‬كە لێیەوە‮ ‬ئاسۆی‮ ‬هێز و ئاسایشی‮ ‬هەرێم و میللەتی‮ ‬لێ دابینكردووە‮. ‬ئەمڕۆ پاش پۆستە حكوومی‮ ‬و ئاسایش و حزبییەكەی‮ ‬پێشووی،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬بووە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یانی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬بەرەو بەهێزی‮ ‬و ئاسایش بە ئاراستەی‮ ‬باش دەڕوات بەو پێیەی‮ ‬رێزدار نێچیرڤان بارزانیش سەرۆكی‮ ‬هەرێمە‮. ‬لەبەر رۆشنایی‮ ‬ئەو تێڕوانینەی‮ ‬هەردەم سەرۆك بارزانی‮ ‬جەختی‮ ‬لێ كردۆتەوە‮. ‬مەسرور بارزانی،‮ ‬كە ئەمڕۆ بۆتە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تێڕوانینێكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬سەرپەرشتیكارانەی‮ ‬هەیە،‮ ‬هەندێك لە مۆركەكانی‮ ‬لە لێدوانەكانی‮ ‬بەدیاردەكەوێت،‮ ‬كە پێشبینی‮ ‬دەكات بەر لە روودانی‮. ‬بۆ نموونە لە شەڕی‮ ‬داعش سەركەوتنێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬بەدەست هێنا لەو شەڕەی‮ ‬كە لە رشتەی‮ ‬ئاسایش و هەواڵگرییەوە بەسەر داعش زاڵ بوو‮. ‬وەك پێشتر بۆ رۆژنامەی‮ ‬گاردیانی‮ ‬بەریتانی‮ ‬لە لێدوانێكدا روونیكردەوە،‮ ‬كە‮ “‬دەستبەسەرداگرتنەوەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬ژێر دەسەڵاتی‮ ‬داعش،‮ ‬ئامانجی‮ ‬سەرەكیمان بوو لە شەڕەكە و بۆ ئەم مەبەستەش قوربانی‮ ‬زۆرمان دا‮. ‬لەگەڵ ئەمەشدا ئەنجامی‮ ‬شەڕەكە بۆ عێراق و سوریا روون و ئاشكرایە‮”. ‬مەسرور بارزانی‮ ‬بۆ ئەم تێڕوانینەی‮ ‬پشتی‮ ‬بەستووە بە تێڕوانینە حكوومی،‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬حزبی‮ ‬و ئاسایشییەكەی‮ ‬سەرچاوەی‮ ‬هێزە بۆ دەزگەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬هەرێم،‮ ‬ئەو‮ ‬یەكێك لەو گەورە جەنگاوەرانەیە لەپێناو ئاسایش و دڵنیایی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەم قۆناغەی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬لە هەندێك لە لێدوانەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬پێی‮ ‬لەسەر ئەوە داگرت،‮ ‬كە‮ “‬داعش بریتی‮ ‬نییە لە هێزی‮ ‬چەكدار،‮ ‬یان پێوانەیەكی‮ ‬جوگرافی،‮ ‬بەڵكو داعش بیرێكی‮ ‬تایبەت و رێكخستنێكە دەتوانێت خۆی‮ ‬لەگەڵ زیانەكان رێكبخات‮”. ‬لە هەمان لێدوان سەرنج بۆ ئەوە رادەكێشێت،‮ ‬كە هەر رێكخراوێكی‮ ‬تیرۆریستی‮” ‬توانی‮ ‬هێرشەكان لەو ناوچانە دووبارە بكاتەوە،‮ ‬كە مۆركی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و بانگەشەی‮ ‬تایفەگەریێتی‮ ‬تێیدا زاڵە‮”. ‬هەروەها وتیشی‮:” ‬ئەو ناوچانەی‮ ‬كە لە عێراق رزگار كراون بۆتە شانەیەكی‮ ‬نووستووی‮ ‬رێكخراوەكە و هەر جارەی‮ ‬بە تاكتیكێكی‮ ‬نوێ بەدیاردەكەوێت،‮ ‬كە ئامانج لێی‮ ‬بڵاوكردنەوەی‮ ‬ترس و دڵەڕاوكێیە لەناو خەڵكیدا‮”. ‬بوونی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬بە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم لە ناو رەزامەندی‮ ‬كورد و عیراق و هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬گرنگییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ حكوومەتی‮ ‬هەرێم هەیە بە حكوومەت و میللەتەوە بەو پێیەی‮ ‬هەموان لارییان نیە لەوەی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬ببێتە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬لە ناو پارتیش بۆ خۆی‮ ‬خاوەن تێڕوانینی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و دەزانێت،‮ ‬كە پارتی‮ ‬لە رووی‮ ‬مێژووییەوە هەر سەرۆك بووە‮. ‬ئەم پەیامە بەناوبانگەی‮ ‬لە‮ ‬یادی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و لەدایكبوونی‮ ‬باوكی‮ “‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ “‬دووپاتكردەوە،‮ ‬كە دەڵێت‮:” ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ من و هەموو دڵسۆزە راستەقینەكانی‮ ‬نیشتمان،‮ ‬سەرۆك و رەمزێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬مەزنە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬تەواوی‮ ‬ژیانی‮ ‬تەرخانكردووە بۆ پایەداری‮ ‬میللەتەكەمان و فەراهەمكردنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و پێشكەوتنی‮ ‬كولتووری‮ ‬مرۆیی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬نێوان هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان‮”. ‬هەروەها تێڕوانینی‮ ‬هەیە دەربارەی‮ ‬پارتی‮ ‬و رۆڵی‮ ‬لە بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كورد بە گشتی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬وەك دەڵێت‮:” ‬پارتی‮ ‬ماوەی‮ ‬72 ‮ ‬ساڵ تێكۆشاوە بە سەركردایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و سەرۆك بارزانیی‮ ‬و توانیویەتی‮ ‬رۆژگاری‮ ‬ئەستەم تێپەڕێنێت و خۆی‮ ‬لە پیلانی‮ ‬گەورە گەورەی‮ ‬خائینان رزگار بكات‮”. ‬لێرە بەدواوە پارتی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬فراوانتر دەكات بەرەو دوارۆژێكی‮ ‬پڕشنگدارتر،‮ ‬بەهێزێكی‮ ‬گەورەتر بەبێ ئەوەی‮ ‬سەری‮ ‬بچەمێنێت بە رووی‮ ‬هەر گوشار‮ ‬یان هەڕەشەیەك‮”. ‬مەسرور بارزانی‮ ‬وەك سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پیاوێكی‮ ‬كاریگەر دەبێت و هەموو تواناكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬لە ئاسایشی‮ ‬دامودەزگەكانی‮ ‬هەرێم تەوزیف دەكات وەك چۆن لە رابردوو و ئێستادا بینیومان كارەكانی‮ ‬بە سەركەوتوویی‮ ‬بەڕێوەبردووە ئەوهاش لە دواڕۆژدا دەبینین بە هەمان شێوە و ئاسۆی‮ ‬هێزی‮ ‬زیاتریش دەبێت‮.‬





ئەم هەواڵە 1756جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad