English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ئامۆژگاریەك بۆ بەکارهێنانی دژە خۆر
2019-06-20 [12:04 PM]

هەولێر _ ZNA



لە وەرزی هاویندا بەهۆی زیادبوونی کاریگەریەکانی تیشکی خۆر لەسەر پێست بەشێك لە خانمان دژە خۆر بەکاردەهێنن
بەکارهێنانی دژە خۆر دەبێتە هۆی پاراستنی پێست لە زیانەکانی تیشکی خۆر بەڵام پێویستە پێش بەکارهێنانی دژە خۆر ئەم ڕێنمایانە جێبەجێ بکەیت :
 

بەرزی ڕێژەی پاراستن : پێویستە ئەو دژە خۆرەی بەکاری دەهێنیت لە وەرزی هاویندا گونجاو بێت بۆ سەرو پلەی گەرمی ٣٠ پلە چونکە توانای پێچەوانەکردنەوەی تیشکی سەرو وەنەوشەیی زیاتر دەبێت .

نوێکردنەوەی دژە خۆر : بەشێکی زۆری دژە خۆرەکان کاریگەریان تەنها بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر هەیە، کاتێك بۆماوەیەکی زۆر لە بەر تیشیکی خۆردا بمێنیتەوە پێویستە ٣ کاتژمێر جارێك دژەخۆرەکەی ڕوخسارت نوێبکەیتەوە .

بەکارنەهێنانی بۆن پێش دژە خۆر : هەرگیز پێش بەکارهێنانی دژە خۆر بۆن بەکارمەهێنە چونکە دەبێتە هۆی ڕوشاندنی پێست و ئەگەری دروستبوونی زیپکەو کێشەکانی پێست زیاد دەکات .

بەکارهێنانی کرێمی شێدار : پێویستە ٤ بۆ ٥ خولەك پێش بەکارهێنانی دژە خۆر کرێمی شێدار بەکاربهێنیت، ئەو کارەش پێست لە وشکبوونەوە دەپارێزێت .

هەڵبژاردنی کاتی گونجاو : ٣٠ خولەك پێش چوونە بەر تیشکی خۆر دژە خۆر بەکاربهێنە،  کەمتر لەو ماوەیە کاریگەریەکانی دژەخۆرەکە لەسەر پێست دەرناکەوێت .

هەڵبژاردنی دژەخۆری گونجاو : پێویستە بە پێی جۆری پێستت (چەور یان وشك) دژە خۆر هەڵبژێریت چونکە نەگونجاندنی لەگەڵ ڕوخسار زیان بە پێست دەگەیەنێت .





ئەم هەواڵە 7033جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad