English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌، ئه‌مه‌ریكاش ره‌تی ده‌كاته‌وه‌
2019-06-20 [10:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سوپای پاسدارانی ئێرانی رایگه‌یاند، فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ كه‌نداو ئاسمانی كۆماری ئیسلامیان به‌زاندوه‌، دواتر هێزی ئاسمانی توانیویه‌تی به‌ری بداته‌وه‌، لای خۆیه‌وه‌، سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هیچ فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر ئێراندا نه‌فڕیوه‌.

ئاژانسی ئیرنا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سوپای پاسداران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆ كاری سیخوڕی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ كه‌نداو به‌سه‌ر ئاسمانی ئێراندا فڕیوه‌، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ رۆژئاوای وڵات توانرا بكرێته‌ ئامانج و خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وتەبێژی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا کاپتن بیڵ ئۆربان وتی، هیچ فڕۆکەیەکی ئەمەریکا لە ئاسمانی ئێراندا کاری نەکردووە، به‌ڵام ئۆربان هیچ زانیاری دیكه‌ی نه‌دركاند.

لای خۆیه‌وه‌ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی رایگه‌یاند، هەر پێشێلکارییەک لە سنووری ئێران بە توندی سەرکۆنە دەکەین.

موسه‌وی وتیشی، هۆشیاری دەدەین لە دەرەنجامی ئەم جۆرە ڕێوشوێنە نایاسایی و بێزاركردنانه‌.





ئەم هەواڵە 2662جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad