English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٦٣هەزار ئاوارەی عێراقی نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
2019-06-20 [10:53 AM]

ZNA- هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، 63 هەزار ئاوارە بەهۆی کەمیی خزمەتگوزاری و کێشەی کۆمەڵایەتی نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

ئەسعەد عەبادی، ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەتا ئێستا 63 هەزار ئاوارە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق نەگەڕاونەتەوە سەر زێدوماڵی خۆیان.

عەبادی گوتی: کەمیی خزمەتگوزاری ئاستەنگی گەورەی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دروست‌کردووە و ئاماژەی بەمەش دا، بەشێک لە ئاوارەکان ناویان بە فەرمی لە دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تۆمارنەکراوە.

لە ئەنجامی هاتنی داعش و کۆنترۆڵکردنی بەشێکی زۆر لە خاکی عێراق  بە دەستی ئەم گروپە، زیاتر لە 2 ملیۆن کەس ئاوارەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بوون.





ئەم هەواڵە 9439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad