English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سيناتۆرێكی دیاری كۆمارییه‌كان: پێویسته‌ له‌سه‌ر واشنتۆن لیستی ئامانجه‌كانی لێدان له‌ ئێران دیاری بكات
2019-06-20 [11:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سینناتۆری دیاری كۆمارییه‌كانی لیندسی گراهام هۆشداری دا له‌وه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاتی ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ ملاملانێیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر بكرێت، داواشی له‌ كۆشكی سپی كرد، زۆر به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر رووداوێكی نوێ له‌ گه‌رووی هورمز بده‌نه‌وه‌.

گراهام وتی، ناوچه‌كه‌ی به‌ره‌و ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی دیكه‌ ده‌ڕوات، وتیشی، ره‌وشه‌كه‌ رۆژ به‌دوای رۆژ مه‌ترسدار ده‌بێت، چونكه‌ تاران په‌ره‌ به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆی ده‌دات ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌لئه‌بیب دروست ده‌كات.

جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، رێگه‌ به‌ ئێران نه‌درێت چه‌كی ئه‌تۆی به‌ده‌ست بهێنێت.

من متمانه‌م به‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌، رێگه‌ به‌ ئێرانییه‌كان نادات چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكه‌ن و هێڵی نه‌وتی و ژێرخانی وڵاتانی دیكه‌ بكه‌ن ئامانج.

ئه‌و سیناتۆره‌ داوای له‌ ئیداره‌ی ترامپ كرد، لیستێكی ئامانجه‌كان ئاماده‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری سه‌ربازی دژی ئێران وه‌ربگیرێت، ئه‌گه‌ر چالاكی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بووه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.

 

rt





ئەم هەواڵە 2335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad