ZNA - هەولێر
ماوەی سێ رۆژە هێزە ئەمنییەکانی ئەنبار خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشی و پێنج چەکداری داعشیش لە باکووری رومادی دەستگیرکران.
سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر هێرشێکی لەناکاوی تیرۆرستی، ماوەی سێ رۆژە هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە. هاوکات، لە ناوچەی جەزیرەی باکووری رومادی، پێنج چەکداری داعش دەستگیرکران.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی شانەی ئەمنیی عێراقیش، بە هۆی بۆمبابارانێکی هەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپا، لە گوندی مخێسە لە سنووری پارێزگای دیالە، دوو چەکداری داعش کوژران.
ئەم هەواڵە 9685جار خوێندراوەتەوە |