English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا كۆبووه‌وە
2019-06-20 [05:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا كورتەیەكی لە بارودۆخی سیاسیی سووریا و ڕەوشی هاووڵاتیانی كورد لەو وڵاتە و دوایین گۆڕانكارییەكان خستەڕوو و سیاسەت و بەشێك لە كار و چالاكییە سیاسییەكانی حزبەكەیانی بۆ سەرۆك بارزانی شی كردەوە. هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانیشی كرد كە هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی قەیرانی سووریا و هاتنی داعش و كێشەكانی ترەوە، سەرۆك بارزانی هەردەم پاڵپشتی گەلی كورد لە سووریا بووە و ئەوەیشی بە مایەی ئومێدێكی گەورە بۆ گەلی كورد لە سووریا لە قەڵەم دا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی بۆ ئامادەبووان پێشكەش كرد و ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی سیاسیی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و وێڕای دەربڕینی نیگەرانییەكانی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا، ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی پێویستی خستەڕوو. هەروەها سەرۆك بارزانی سوپاسی خۆڕاگریی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا و هاووڵاتیانی كورد لە سووریای كرد و داوایشی كرد كە هەمیشە بە ئومێد و ئیرادەیەكی بەهێز بمێننەوە.





ئەم هەواڵە 3052جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad