English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: ئێران گه‌وره‌ترین هەڵەی کرد
2019-06-20 [05:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


                        

ئەمڕۆ پـێنجشەممە دۆناڵد ترامپ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر بە کورتی لە بارەی خستنی فڕۆکەکە نووسیویەتی، دەڵێت"ئێران هەڵەیەکی گەورەی کرد."

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ، کۆنگرێس لە دوا پـێشهاتەکانی دۆخەکە لەگەڵ ئێران ئاگاداردەکاتەوە.

نانسی پـڵوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەڵێت نە سەرۆک ترامپ و نە ئەمەریکایـیەکان شەڕیان لەگەڵ ئێراندا ناوێت. پاشان وەک ڕێبەرێکی دیموکرات داوای لە ئەندامانی پارتەکەی کرد ئەمشەو لە بارەی ئێرانەوە کۆببنەوە.

لە لایەکی دیکە فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی لە بارەی خستنی فڕۆکەکە دەرکرد، تیایدا پـشتڕاستی دەکاتەوە فڕۆکە بە موشەکێکی زەوی- ئاسمان خراوەتە خوارێ. بەڵام بانگه‌شه‌ی ئێرانیـیەکان ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێن فڕۆکەکە ئاسمانی وڵاتەکەیانی بەزاندبوو.

فەرماندەیەتیـیەکە دەشڵێت هیچ پاساوێک نەبووە بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی ئەم فڕۆکەیه‌ کە لە ئاسمانی نێودەوڵەتیدا دەفڕی.

بەپـێی ڕاگەیاندنەکە فڕۆکەکە لە جۆری RQ-4A Global Hawk بووە. ئەم فڕۆکەیە دەتوانێت هەتا 20 کیلۆمەتر لەسەروو زەویـیەوە بەرزببێتەوە و بە خێرایی 650 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بفڕێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سوپای پاسدارانی ئێرانی رایگه‌یاند، فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ كه‌نداو ئاسمانی كۆماری ئیسلامیان به‌زاندوه‌، دواتر هێزی ئاسمانی توانیویه‌تی بیخاته‌ خواره‌وه‌، لای خۆیه‌وه‌، سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هیچ فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر ئێراندا نه‌فڕیوه‌.

ئاژانسی ئیرنا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سوپای پاسداران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆ كاری سیخوڕی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ كه‌نداو به‌سه‌ر ئاسمانی ئێراندا فڕیوه‌، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ رۆژئاوای وڵات توانرا بكرێته‌ ئامانج و خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 5809جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad