English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕووسیا و فڕه‌نسا هۆشداری ده‌ده‌نه‌ واشنتن و تاران
2019-06-21 [03:04 AM]

Z.N.A


ئه‌مڕۆ 21ی حوزه‌یران هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی فڕه‌نسا و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوایان له‌ واشنتن و تاران كرد، كه‌ خۆیان له‌ گرژی زیاتر له‌ كه‌نداو بپارێزن، هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌ له‌ نێوانیان كاره‌سات له‌ جیهان ده‌نێته‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، داوای له‌ واشنتن و تاران كرد، كه‌ خۆیان له‌ گرژی زیاتر له‌ كه‌نداو بپارێزن، هەروەهاماکرۆن ووتی: هانی هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌م هێمنی بپارێزن، له‌م ماوه‌یه‌دا دان به‌ خۆیاندا بگرن، له‌و بڕوایه‌دام گرژی به‌ تایبه‌تی گرژی سه‌ربازی هیچ سوودێک به‌ كه‌س نابه‌خشێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێمنی له‌ ناوچه‌كه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌مڕۆ سێرگی ڕیابكۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوای لە واشنتۆن كرد لێكەوتەكانی شەڕ لەگەڵ ئێران لە ئایندەدا هەڵبسەنگێنێت و ئەوەی نیویۆرك تایمز بڵاوی كردووەتەوە زۆر مەترسیدارە ڕەوشەكە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ووتی: مەترسی شەڕی ئەمه‌ریكا و ئێران هەیە و زۆرینەی ئاگرەكانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهۆی پلانە ئاگراوییەكانی واشنتۆنەوەیە، بۆیە جارێكی تر داوا لە واشنتۆن دەكەین بیر لە كاردانەوە و مەترسییەكانی هەنگاوەكانیان بكه‌نه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو  18ی حوزه‌یران، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆكه‌وانی ئەمەریکی لە گەروی هورمز لە لایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە، ئێسته‌ له‌ناوچه‌كه‌ گۆڕانكارییەكی گەورە لە ئاڵۆزییەكانی كەنداو دروست بووه‌، لەوكاتەوه‌ چاودێران پێشبینی وه‌ڵامدانەوەیەكی سەربازی ئەمەریكا دەكەن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ڕای گەیاند كە ئێران هەڵەیەكی گەورەی ئەنجام داوە.
 





ئەم هەواڵە 2668جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad