English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: ئه‌گه‌ر جه‌نگ رووبدات دەبێتە پاكتاوكردنێك كه‌ پێشتر ئێران به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیووه‌
2019-06-22 [06:44 AM]

ZNA – هەولێر


 سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، هه‌وڵ بۆ جه‌نگ ناده‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووبدات دەبێتە پاكتاوكردن، هەروەها 10 خولەك بەرلەوەی هێرش بكەمە سەر ئێران، هێرشەكەم ڕاگرتووە.  

دۆناڵد تره‌مپ به‌ كه‌ناڵی (NBC)ـی نیووزی ئه‌مه‌ریكی گوتووه‌: "هه‌وڵ بۆ جه‌نگ ناده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووبدات، ده‌بێته‌ پاكتاوكردنێك كه‌ پێشتر ئێران به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیووه‌، به‌ڵام نامه‌وێت ئه‌وه‌ ببینم".

تره‌مپ رۆژی هه‌ینی به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، 10 خوله‌ك پێش ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێرانی هێرشه‌كه‌م راگرتووه‌، چونكه‌ پرسیارم كردووه‌ له‌و هێرشه‌دا چه‌ند قوربانی ده‌بێت؟، ئاگادار كراومه‌ته‌وه‌ كه‌ 150 كه‌س ده‌كوژرێن بۆیه‌ هێرشه‌كه‌م راگرتووه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران له‌ په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدایه‌ و ئه‌مه‌ریكا هێز و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی زیاتر بۆ كه‌نداو ده‌نێرێت و ئێرانیش مل بۆ داخوازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نادات .

 





ئەم هەواڵە 2773جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad