English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... بڕێكی زۆر شیری فرێش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
2019-06-22 [11:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی شاری سلێمانی، له‌ كۆگایه‌كی ئه‌و شاره‌دا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشی هاورده‌كراودا ده‌گیرێت كه‌به‌هۆی به‌سه‌رچونیه‌وه‌ شیاوی خواردن نییه‌.

لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (25) كارتۆن شیری فرێشی گرتووه‌ كه‌ كراوه‌ته‌‌ كیسی نایلۆنه‌وه‌‌ و ‌به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

شیره‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ جۆری (میعاد)ه‌ و له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ كراوه‌، خاوه‌ن (كۆگای بورهان) به‌بیانووی نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پشكنینه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساخی بكاته‌وه‌.

بۆ پاراستنی له‌ تێكچون ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی ده‌كرێنه‌ ناو قتوو یاخود كیس، بڕێك مه‌وادی‌ پاراستنی تێده‌كرێت تا ئه‌وماوه‌ی بۆی دیاری كراوه‌ له‌كاتی به‌سه‌رچوونیدا ئه‌و مادده‌ ده‌بێت به‌ پێكهاته‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ‌ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت له‌ به‌كارنه‌هێنانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌. ‌

 





ئەم هەواڵە 2533جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad