هەولێر _ ZNA
ژەمی بەیانیان یەکێکە لە گرنگترین ژەمەکان پێویستە فەرامۆش نەکرێت و بایەخێکی تایبەتی پێ بدرێت.، هەروەک پسپۆڕانی بواری خۆراکیش ئاماژە بەوەدەکەن، نەخواردنی نانی بەیانی چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و ئەو كەسانەی نانی بەیانی ناخۆن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن زیاترە .
سوودەکانی ژەمی خواردنی بەیانی لەرووی تەندروستیەوە:
- نانی بەیانی وریات دەکاتەوە و تەرکیزت بەهێز دەکات.
- رێژەی شەکر لە خوێن دا دادەبەزێنێت.
- هەستی برسێتی کەم دەکاتەوەو بەمەش کێشی لەش دادبەزێنێت.
- خۆراکی پێویست دەدات بە لەش بەتایبەت ڤیتامین و کانزاکان.
- لەش چالاک دەکات
بەپێچەوانەوە نەخواردنی نانی بەیانی ئەم زیانانەی هەیە:
- کەمبوونەوەى ڕێژەی خۆراک لە لەشدا کە نەخۆشی کەمخوێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
- بەرزبوونەوەى فشارى خوێن کە نەخۆشییەکانى دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و جەڵتەى مێشک.
- کێشی لەش زیاد دەکات.
- لاوازبوونی خانەکانى مێشک.
- پەکخستنی هەڵمژینی پرۆتینەکان لەلایەن لەشەوە.
- تێکچوونی میزاج و هەستکردن بە بێ وەزەیی و بێتاقەتی.
ئەم هەواڵە 9961جار خوێندراوەتەوە |