English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..بەرازیل گۆڵبارانی پیرۆی كرد و گه‌یشته‌ قۆناغی داهاتوو
2019-06-23 [06:49 AM]

ZNA- ھەولێر



لە یارییەکانی پاڵەوانێتی کوپا ئەمریکا و لە قۆناغی کۆمەڵەکان و لە گەڕی سێیەمدا ھەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر پیرۆ یاریکرد.

لە ئەنجامدا  کورانی سامبا توانیان یاریەکە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لێ بباتەوەو  سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەست بھێنێت.


بەرازیل لەسەرەتای یاریەکەوە ھێزی خۆی نیشانداو توانی لە گێمی یەکەم لە خولەکەکانی ١٢ و ١٩ و ٣٢ سێ گۆڵ لە لایەن یاریزانان کاسێمێرۆ و فێرمینۆ و ئیڤەرتۆن بکات وگێمی یەکەم ٣-٠ بە سوودی خۆی بە کۆتا بھێنێت.

لە نیوەی دوەمیشدا بەرازیلییەکان لەسەر ئاستە بەرزەکەیان بەردەوام بون و دو گۆڵی دیکەیان لە رێگەی دانی ئالڤێس و ویلیان تۆمارکرد لە خولەکەکانی (٥٣ و ٩٠)ی یارییەکەدا.

ریزبەندی کۆتایی گروپەکە ببینن:

1-بەرازیل ٧ خاڵ
2-ڤەنزوێلا ٥ خاڵ
3-پیرۆ ٤ خاڵ
4-بۆلیڤیا سفر





ئەم هەواڵە 6625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad