English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ: بڕیاری لێدانی ئێرانم هەڵنەوەشاندووەتەوە
2019-06-23 [07:30 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە بڕیاری لێدانی ئێرانی هەڵنەوەشاندووەتەوە، تەنیا دوای خستووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، کە رۆژی دووشەممە 24-6-2019 ژمارەیک سزقی دیکەی توند بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێرشکردنە سەر ئێرانی هەڵنەوەشاندووەتەوە، بەڵکو تەنیا ”لەم کاتەدا“ هێرشەکەی دواخستووە.

شەوی پێنجشەممە 20-6-2019، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، فەرمانی هێرشکردنە سەر سێ پێگەی ئێرانی دابوو، بەڵام دوای 10 خولەک، بڕیارەکەی راگرتووە، بەهۆی ئەوەی کەسانی نزیکی ئەو پێیان گوتبوو لەو هێرشەدا ئەگەری کوژرانی 150 هاووڵاتی هەیە.

ئەو بڕیارەی ئەمریکا دوای ئەوە هات، کە سوپای پاسدارانی ئێران فڕۆکەیەکی سیخوڕیی ئەمریکی لە کەنداوی عەرەبی، تێک شکاند.

 





ئەم هەواڵە 5953جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad