English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... ئەگەری هەیە فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق ببێتە وەزیری ناوخۆ
2019-06-23 [07:43 AM]

​ZNA- هەولێر


هاوپەیمانێتی نەسر ئاشکرای دەکات، ئەگەری زۆر هەیە عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندە لە دژەتیرۆری عێراق ببێتە وەزیری ناوخۆ.

فەلاح خەفاجی، گوتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی رایگەیاند، وەکو هاوپەیمانێتییەکە هیچ کێشەیەکیان لە کاندیدکردنی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق نییە، لە ئەگەری کاندیدکردنیدا ئامادەن دەنگ بە فەیاز بدەن.

ئەو ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری زۆر هەیە، عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندە لە دژەتیرۆری عێراق ببێتە وەزیری ناوخۆ.

بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمان پرسی وەزارەتە متمانەپێنەدراوەکانی حکومەت یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان کۆبوونەوەکە شکستیهێنا.

ئەگەر پەرلەمان لە هەوڵەکانی بۆ دەستنیشانکردنی وەزیرەکانی ناوخۆ، بەرگری، داد و پەروەردە شکستبهێنێت، ئەو عادل عەبدولمەهدی سەرپشک دەکرێت کە کەسێک بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکات

 





ئەم هەواڵە 2551جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad