English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ده‌نگی بڵندگۆكان قه‌ده‌غه‌كرا
2019-06-23 [11:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، ده‌ڵێت، به‌هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان و دروستكردنی ژاوه‌ژاو، قائیمقامییه‌تی سلێمانی به‌كارهێنانی بڵندگۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌لایه‌ن دوكاندار و ئۆتۆمبێل و فرۆشیاران قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و سه‌رپێچیكارانیش رووبه‌رووی سزای یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ (بڵندگۆ) له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ دوكاندار و ئۆتۆمبێل فرۆشیارانی میوه‌ و خۆراك له‌ بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كاندا بووه‌ به‌ دیارده‌ ‌ئه‌مه‌ش بێزاری هاوڵاتیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، قائیمقامی سلێمانی‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی بڵندگۆكانی داوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و پۆلیسی رێكاری (الانچباگ) و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر چووه‌ته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌نوسراوێكدا كه‌له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی/ به‌شی رێكاریی ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كراوه‌ هاتووه‌؛ له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا ده‌ست به‌سه‌ر (119) بڵندگۆدا گیراوه‌ كه‌ بونه‌ته‌ هۆی نانه‌وه‌ی كێشه‌و ئاژاوه‌ و دروستكردنی ژاوه‌ژاو له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، له‌نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو بفه‌رموون به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڵندگۆیانه‌ی (مكه‌به‌ره‌) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ بۆ له‌ناوبردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند؛ رێگه‌ نادرێت به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ئامێرانه‌ له‌ بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ندا به‌كاربهێنرێت و لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانیشی راسپاردووه‌ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بڵندگۆیانه‌دا بگرێت و سه‌رپێچیكارنیش روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌‌.

پێشتریش ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی شاری سلێمانی گله‌یی و گازنده‌ی خۆیان له‌رێگه‌ی لاپه‌ڕه‌ی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گه‌یانده‌ قائیمقامی سلێمانی و بێزاری گله‌یی خۆیان له‌و دیارده‌یه‌ ده‌ربڕیوه‌ و دوای قه‌ده‌غه‌كردنیان كرد، هه‌ربۆیه‌ قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و ئامێرانه‌ی داوه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 2404جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad