English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندان لە بەسرە دەستی‌ پێکردەوە
2019-06-23 [11:36 AM]

ZNA - هەولێر


سەرچاوەیەک لە پارێزگای بەسرە رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی حوزیران، دەیان کەس لە دانیشتوانی پارێزگاکە بەهۆی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانیان دەستپێکردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەمەش کردووە، خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن بچنە بەردەم باڵەخانەی پارێزگا، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگەیان پێ گیراوە.

ماوەی چەند ساڵێکە دانیشتوانی پارێزگای بەسرە لە وەرزی هاویندا بەهۆی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن. سەڕەرای ئەوەی حکومەت چەندینجار بەڵێنیی چاککردنی کارەبا و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی داوە، بەڵام هەتا ئێستا ئەم کێشەیە ئێستا چارەسەر نەکراوە.

 





ئەم هەواڵە 6721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad