ZNA - هەولێر
هاوپەیمانێتی سائیروون ئاشکرایدەکات، ئەگەر لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن، ئەوا هاووڵاتییان هاوشێوەی پێشوو هەڵدەکوتنە سەر پەرلەمانی عێراق.
رامی سکینی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی سائیروون رایگەیاند، هەندێک کەس ولایەنی سیاسی هەتا ئێستاش ئاستەنگ بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت دروستدەکەن.
بە گوتەی ئەم پەرلەمانتەرەی سائیروون، دەستبەردارنەبوونی ئەو لایەنانە لە هەندێک پۆستدا، وادەکات هاووڵاتییان بچنەوە ناوچەی سەوز و هەڵبکوتنە سەر پەرلەمان.
سکنی گوتی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەر لایەنەکان لەسەر کاندیدەکان نەگەنە رێککەوتن، هاووڵاتییان هەڵوێستیان دەبێت و هەڵدەکوتنە سەر پەرلەمان.
ئەم هەواڵە 9472جار خوێندراوەتەوە |