English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌سته‌نبۆل... زیاتر له‌ 10 ملیۆن كه‌س به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن
2019-06-23 [11:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڕیاریدا دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبول دووباره‌ بكرێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ یەکشەمە ملیۆنها لە دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ بۆ سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی شارەوانی چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئه‌مڕۆ یەکشەمە ئاژانسی ڕۆیتێرز رایگه‌یاند، بنکەکانی دەنگدان لە ٨ی بەیانی بە کاتی خۆجێی کرانەوە و زیاتر لە ١٠ ملیۆن خۆیان بۆ دەنگدان ناونووس کردووە، ئه‌م شاره‌ یەک لە پێنج دانیشتوانی توركیا پێكدێنێت كه‌ ٨٢ ملیۆن كه‌سه‌، دەنگدان لە پێنجیی ئێوارە بە کاتی خۆجێی کۆتایی پێدێت. بۆ ئێواره‌ ئه‌نجامه‌كان ڕادەگەیەندرێن.

بینالی یڵدرم به‌ربژێری ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بەربژێری جەهەپە.

لە دەنگدانی سەرەتایی ٣١ی مانگی ٣ی زاینی، پارتی کۆماری خەڵک "جه‌هه‌په‌" لە بەرامبەر پارتی ئەردۆغان لە شاری ئیستانبوڵ سەرکەوتنی بەدەست هێنا، بەڵام دوای چەندین هه‌فته‌ له‌ داواکارییەکانی "ئاكه‌په‌"، دەستەی بالای هەڵبژاردنی تورکیا لە مانگی ٥ی زاینی گوتی هەڵبژاردنەکان بێ سەر و بەرەییان تێدا بووە و هەڵیوەشاندنەوە.

پاڵێوراوێكی جه‌هه‌په‌ عاسم سۆڵاک، گوت، ئەو سەرلەنوێ هەڵبژاردنە زۆر بێمانایە. ڕوونە کە کێ هەڵبژاردنەکەی پێشووی هەڵوەشاند. هیوادارم ئەو دووبارە هەڵبژاردنە بۆیان ببێت بە ئەزموونێکی گەورە.

ئۆپوزسیۆن ئەو بڕیارەی بە "کودتا"یەک بۆ سەر دێمۆکڕاسی زانی.

بینالی یڵدرم به‌ربژێری ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بەربژێری جەهەپە.





ئەم هەواڵە 2377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad