هەولێر - ZNA
خانمە ئەکتەری سینەمایی، نیکۆل کیدمان، لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "The Undoing" رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
ئەم بەرهەمە کاری وێنەگرتنی لە نیۆیۆرک لە ئەمریکا بۆ دەکرێت و وێنەیەکی ئەو ئەکتەرە تەمەن 52 ساڵە لە کاتی وێنەگرتنی دراماکە بڵاوکراوەتەوە.
ئەم بەرهەمە لە ساڵی 2020 لە تۆڕیHBO بڵاودەکرێتەوە و باس لە خانمێک دەکات کە لە کاتی بڵاوکردنەوەی یەکەم کتێبی دووچاری دۆخێکی خراپ دەبێتەوە.
هەر لەم بەرهەمەدا هیۆ گرانێت و ئێدگار رمیراز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 8545جار خوێندراوەتەوە |