English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیمامئۆغڵو: ئەخلاق بۆ سیاسەت دەگەڕێنینەوە سەردەمێكی نوێی خزمەتگوزاری و دیموكراسی دەستپێدەكات
2019-06-24 [06:25 AM]

​ZNA – هەولێر


كاندیدەكەی جەھەپە بۆ شارەوانی ئیستەنبوڵ، سەركەوتنی خۆی بەسەر بیناڵی یڵدرم كاندیدی ئاكپارتی راگەیاند و دووپاتیشی كردەوە، خەڵكی ئیستانبوڵ دیموكراسییان ژیاندەوە.

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، بە بەشداری ھەزاران كەس  درەنگانی شەوی رابردوو گوتاری سەركەوتنی بەسەر بینالی یڵدرم پێشكەشكرد و ئاماژەی بەوە كرد، ھەموو لایەنەكان لە ئیستەنبوڵ لە ھەدەپە و ئاكپارتی و پارتەكانی دیكە، پشتگیرییان كردووە و سوپاسی كردن.

ئەو ئاماژەی بەوەش كرد، خەڵكی ئیستەنبوڵ وەڵامی كۆنەپەرست و تاكڕەوانی دایەوە و دیموكراسییان نۆژەن كردەوە،هەروەها بەڵێنیشیدا، سەردەمێكی نوێی خزمەتگوزاری و دیموكراسی دەستپێبكات و ئەخڵاق بۆ سیاسەت بگەڕێنێتەوە.

بەگوێرەی سایتی ئانادۆڵ، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستەنبوڵدا، 10 ملیۆن و 870 هەزار و 222 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، تیایدا لەکۆی 31 هەزار و 186 سندوق، 30 هەزار و 989 سندوقیان کرانەوە.

بەپێی ئەنجامەکانی بەرایی هەڵبژاردنەکان، 99.37% سندوقەکان کراونەتەوە و 8 ملیۆن و 868 کەس دەنگی داوە و لەوانە 8 ملیۆن و 696 هەزار و 552 دەنگ هەژمار کراون، بەوپێیەش رێژەی بەشداربوون 84.4% بووە. 

کاندیدی جەهەپە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، چوار ملیۆن و 698 هەزار و 782 دەنگ، کاندیدی ئاکپارتی بینالی یڵدرم، سێ ملیۆن و ٩٢١هەزار و 201 دەنگی بەدەست هێناوە، ئیمامئۆغڵو لەسەدا 54%ی دەنگەکان و بینالی یڵدرمیش 45%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

 





ئەم هەواڵە 5629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad