English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ پەرلەمان پۆستە بەتاڵەكانی حكومەت پڕدەكاتەوە
2019-06-24 [06:33 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و یەكەم بڕگەش، دەنگدانە لەسەر ئەو ناوانەی بۆ وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری پێشكەشكراون، بە مەبەستی تەواوكردنی پێكھاتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەھدی.

بەگوێرەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە كە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان كۆببێتەوە و یەكەم بڕگەش، دەنگدانە لەسەر ئەو ناوانەی بۆ وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری پێشكەشكراون، بە مەبەستی تەواوكردنی پێكھاتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەھدی.

ھەروەھا بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای دەستبەسەرداگرتن و گلدانەوە بدرێت، ھەروەھا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای ئازادی بیروڕا و پڕۆژەیاسای ئۆلۆمپی نیشتمانی دەكرێت، جگە لەوانەش، گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی تەواو دەكرێت.

عامر فایز، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ناوی تەواوی وەزارەتەکان پێشکەش بە پەرلەمان دەکرێت، ناوی هەندێک لە کاندیدەکان بەپێی رێککەوتنی لایەنەکان گۆڕانکاری بەسەر دێت".

وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری، داد و پەروەردە لە بەغدا تاوەكو ئێستا بێ وەزیرن، چەند جارێکیش پەرلەمان بۆ یەکلا کردنەوەی ناوی کاندیدەکان هەوڵی کۆبوونەوەی داوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان شکستی هێناوە.

 





ئەم هەواڵە 6886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad